
فەرهاد ئەتروشی: سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپەکان لە ٣٠ ڕۆژەوە بۆ ٣٠ مانگ درێژ دەکرێنەوە
فەرهاد ئەتروشی، سەرۆکی کاتیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا ماوەی سزاکانی بۆ سەر گرووپەکان لە ٣٠ ڕۆژەوە بۆ ٣٠ مانگ زیاد دەکات و ئەم دۆخەش سزای قورس بۆ عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
فەرهاد ئەمین ئەتروشی، سەرۆکی کاتیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە عێراق، ڕایگەیاند کە ئەمریکا ماوەی سزاکانی بۆ سەر گرووپەکان لە ٣٠ ڕۆژی ئێستا بۆ ٣٠ مانگ درێژ دەکاتەوە. ناوبراو هۆشداری دا کە ئەم گۆڕانکارییە دەرەنجامی توندی بۆ دۆخی ئێستای عێراق دەبێت.
ئەتروشی بە بیرهێنانەوەی هۆشدارییەکانی ئەمریکا بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر عێراق پابەندی ئەم سزایە نوێیانە نەبێت، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە. هەروەها وتی کە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەم بارەیەوە گوشار دەخاتە سەر عێراق.
ئەتروشی جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر عێراق داواکارییەکانی واشنتۆن جێبەجێ نەکات، وڵاتەکە تووشی کێشەی گەورە دەبێت و بەتایبەتی لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووریدا ڕووبەڕووی سنووردارکردنی توند دەبێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، وتی کە پێویستە عێراق ئەو میکانیزمانەی کۆنترۆڵکردن قبوڵ بکات کە واشنتۆن داوای دەکات.
سەرچاوە: GAV TV