
لە مەغریب زیاتر لە ١٥.٨ ملیۆن دەنگدەر ڕوو لە صندوقەکانی دەنگدان دەکەن
لە مەغریب هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئهنجومەنی نوێنەران کە لە ٣٩٥ کورسی پێکهاتووە دەستی پێکرد.
دەنگدان بە کاتی ناوخۆیی لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دەستی پێکرد و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارە کۆتایی پێدێت. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ١٥,٨٠١,١٦٢ دەنگدەری تۆمارکراو لە وڵاتدا هەن و ٢٨ پارتی سیاسی کێبڕکێ دەکەن.
لە کۆی گشتیدا ٧,٢٨٨ کاندید کێبڕکێ بۆ پۆستی پەرلەمانتاری دەکەن، کە ٢,٦٥٨یان ژنن. بۆ پێکهێنانی حکومەت، پشتگیریی لانی کەم ١٩٨ پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستە.
کازابلانکا بە ٥٧ پەرلەمانتار وەک گەورەترین ناوچەی هەڵبژاردن دەردەکەوێت. ڕەبات، فەس، مەکناس، مەڕاکش، تەنجە و ئەگادیریش لەنێو ناوەندە گرنگەکانی کشدان کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەبێت.
دوا هەڵبژاردنی گشتی لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو؛ لەو سەردەمەدا پارتی یەکێتیی نیشتمانیی سەربەخۆکان (RNI) ١٠٢ کورسی، پارتی ڕەسالەت و هاوچەرخی (PAM) ٨٦ کورسی و پارتی ئیستیقلال ٨١ کورسییان بەدەستهێنابوو.
سەرچاوە: Kurdistan24