PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزیری پێشوو فاتمە بەتول سایان کایا دەستبەسەر کرا
فاتمە بەتول سایان کایا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاری و پێشێلکردنی یاسای دامەزراوەی بازاڕی سەرمایە دەستبەسەر کرا.

وەزیری پێشوو فاتمە بەتول سایان کایا دەستبەسەر کرا

فاتمە بەتول سایان کایا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاری و پێشێلکردنی یاسای دامەزراوەی بازاڕی سەرمایە دەستبەسەر کرا.

فاتمە بەتول سایان کایا، لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە دادگای چاغلایانی ئەستەنبوڵ بۆ جاری دووەم وەک تۆمەتبار ئیفادەی دا و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاری" و "پێشێلکردنی یاسای دامەزراوەی بازاڕی سەرمایە" بە داوای دەستبەسەرکردن ڕەوانەی دادگای سزادانی ئاشتی کرا.

ئیلیاس کایا کە هاوسەری کایایە، لەگەڵ ئیبراهیم عومەر گۆنول سەرۆکی پێشووی دامەزراوەی بازاڕی سەرمایە (SPK)، بە مەرجی چاودێریی دادوەری ڕەوانەی دادگا کران و ئازاد کران. ئیبراهیم گۆنول و ئیلیاس کایا بە بڕیاری چاودێریی دادوەری ئازاد کران، بەڵام فاتمە بەتول سایان کایا دەستبەسەر کرا.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر مامەڵەکانی کڕین و فروشیتنی پشکەکانی کۆمپانیای "ئۆزاتا دێنیزچیلیلک" چڕ بووەتەوە. زەینەل ئیمرە بەڕێوەبەری ئاخاوتنی پارتی نوێ لە ٢٦ی ئەیلوولدا ڕایگەیاند کە ئەم ژن و مێردە نزیکەی ١٦٣ ملیۆن لیرەی تورکییان لەو پشکانەدا وەبەرهێناوە و لە فرۆشتنیاندا نزیکەی ٢.١٧ ملیار لیرەی تورکی قازانجیان دەستکەوتووە. دوای ئەم ئیدیعایانە، فاتمە بەتول سایان کایا لە پۆستی جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی دەستی لەکار کێشایەوە و دادستێنی گشتیی ئەستەنبوڵ لە ٢٩ی ئەیلوولدا هۆشداریی دا بۆ بەستنی داراییەکانی ئەم ژن و مێردە. هەروەها ئەم هاوسەرانە لە ٧ی تشرینی یەکەم و سەرۆکی پێشووی SPK ئیبراهیم عومەر گۆنول لە ٣٠ی ئەیلوولدا یەکەم ئیفادەی خۆیان دابوو.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار