
کتێبێکی ١١ ساڵەی توێژەری فینلەندی فرێدا چانگات بۆ کوردان
فرێدا چانگات، ڕۆژنامەنووسی فینلەندی-فلیپینی کە لە فینلەندا دەژی، کتێبەکەی خۆی لەسەر مێژوو و کەلتووری کورد دوای ١١ ساڵ لە توێژینەوە بڵاوکردەوە.
فرێدا چانگات، ڕۆژنامەنووس و توێژەری فینلەندی-فلیپینی کە لە فینلەندا دەژی، کتێبەکەی خۆی کە باس لە مێژوو، کەلتوور و خەباتی ناسنامەی گەلی کورد دەکات، دوای ١١ ساڵ لە توێژینەوەی ورد بڵاوکردەوە.
چانگ ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەتای دەستپێکردنی کتێبەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەپۆلی گەورەی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٥ و ناسینی گەنجێکی کورد بە ناوی ئەحمەد کە خەڵکی دهۆک و لەدایکبووی مووسڵ بووە، بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆی. ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ئەحمەددا کردوویەتی، بڕیاری ئەوەی لا دروست کردووە کە بە قووڵی لێکۆڵینەوە لە بەرخۆدانی مێژوویی کوردان بکات.
لە کتێبەکەدا جەخت لەسەر وتەی "هیچ دۆستێکمان جگە لە چیاکان نییە" و بەرگریکردن لە ناسنامەی کوردان کراوەتەوە؛ چانگات بە بەراوردکردنی لەگەڵ ڕابردووی خۆی لە ناوچە شاخاوییەکانی فلیپین، خۆی وەک "چیایەکی بەهێز" بۆ کوردان پێناسە کردووە. نووسەر بە نازناوی "فارگۆ"ش ناسراوە کە لە کاری ڕۆژنامەنووسیدا بەکاری دەهێنێت.
چانگ لە بەرنامەی دیاسپۆرای ڕووداو، باسی قۆناغی ئامادەکردنی کتێبەکەی و ڕەچەڵەکی نازناوی "فارگۆ"ی کرد.
سەرچاوە: Rûdaw