PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

کۆمپانیای فلای ئەربیل گەشتەکانی بۆ دیمەشق و حەلەب دەستپێدەکات
فلای ئەربیل گەشتەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق دەستپێدەکات و لە مانگی کانوونی یەکەمیشدا گەشتەکانی بۆ حەلەب دەست پێ دەکات.

کۆمپانیای فلای ئەربیل گەشتەکانی بۆ دیمەشق و حەلەب دەستپێدەکات

فلای ئەربیل گەشتەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق دەستپێدەکات و لە مانگی کانوونی یەکەمیشدا گەشتەکانی بۆ حەلەب دەست پێ دەکات.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی فلای ئەربیل ڕایگەیاند کە گەشتەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق دەستپێدەکات. کۆمپانیاکە دەبێتە یەکەمین کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا، گەشت بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

لەوەند مەحموودی، بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، یەکەم گەشت لە ٢ی کانوونی یەکەم ئەنجام دەدرێت و پلانیان وایە هەفتانە سێ گەشت بۆ دیمەشق و دوو گەشتیش بۆ حەلەب هەبێت. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کرد کە مۆڵەتی پێویستیان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی سووریا وەرگرتووە.

مەحموودی ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕێی کردنەوەی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوا دەکەن و هەر کاتێک فڕۆکەخانەکە بکەوێتە کار، گەشت بۆ ئەوێش دەستپێدەکەن. فلای ئەربیل لە ئێستادا گەشت بۆ شارەکانی ئەڵمانیا وەک دوسڵدۆرف، کۆڵن، شتوتگارت، میونشن، فرانکفۆرت، هانۆڤەر و بەرلین ئەنجام دەدات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار