
لە ئەستەنبوڵ ٥ گومانلێکراو لە دۆسیەی بازاڕی سەرمایەدا دەستگیرکران
داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەستەنبوڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە مامەڵەکانی بازاڕی سەرمایە، پێنج کەسی دەستگیرکرد.
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆر لە داواکاری گشتیی کۆماری ئەستەنبوڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بەو مامەڵانەی لە بازاڕی سەرمایەدا ئەنجامدراون، ١٢ گومانلێکراوی دەستگیرکرد. لەنێو دەستگیرکراوەکاندا نەجمەدین ئەنەس تۆبو، کەرەم لافچی، جەم گورکان ئاڵپای، ئەنگین گەیلان و یونس جاف بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران و ڕەوانەی دادگای چاغلایان کران.
حەوت گومانلێکراوەکەی دیکە – حاجی بایرام ئادیامان، ئایشەگوڵ کایا، دویگو کوشچو، نیازی دەرینداغ، ئەڤرەن ئوچار و حسێن ئەمرێ سەزەر – بە مەرجی چاودێریی دادوەری ڕەوانەی دادگای سزای ئاشتی کران.
داواکاری گشتی لەو یاداشتەی کە لە ١٧ی ئەیلولدا بۆ دەستەی لێکۆڵینەوەی تاوانە داراییەکان (MASAK) ناردبووی، داوای دابینکردنی داتای دارایی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی "پوسولا فینانس هۆڵدینگ"، "تێرا یاتریم"، "هەدەف هۆڵدینگ" و "بوڵس یاتریم" و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانی کردبوو. لە یاداشتەکەدا داواکرابوو زانیاری ناسنامەی بەڕێوەبەران و داتای خاوی گواستنەوەی پارە و سەروەتە کریپتۆییەکان بۆ دەرەوەی وڵات لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا، بۆ داواکاری گشتی بنێردرێت.
سەرچاوە: Rûdaw