
ناوی لە قەیرانی فۆندەکەدا دەهێنرا؛ عەلی ئهمره باڵلی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە
سەرۆکی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرمایەی عادل (Adil Varlık Yönetim A.Ş.) عەلی ئهمره باڵلی کە ناوی لە لێکۆڵینەوەی فۆندەکەدا دەهات، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە چەکمەکۆی بە دەستڕێژی دەمانچە بە مردوویی دۆزرایەوە.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرمایەی عادل، عەلی ئهمره باڵلی، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە ناوچەی ئۆمەرلی لە چەکمەکۆی بە فیشەکی دەمانچە بە مردوویی دۆزرایەوە. ڕووداوەکە دوای ئەوە هات کە قەیرانی فۆندەکە بووە ڕۆژڤ.
باڵلی لە هەمان کاتدا وەک سەرۆکی یەکێتیی دامەزراوە داراییەکان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی باسکەی تورکیا کاری دەکرد. ئاماژە بەوە کراوە کە باڵلی بڕێکی زۆر پارەی لە قەیرانی فۆندەکەدا دۆڕاندووە و ئیدیعا دەکرێت کە خۆی کوشتبێت.
هەفتەی ڕابردوو داواکاری گشتی دەستی بەسەر سەرمایە و موڵکی باڵلی و مستەفا یازیجی خاوەنی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرمایەی عادلدا گرت و بڕیاری سڕکردنی بۆ دەرکردبوون، بەڵام دواتر ئەو بڕیارە هەڵگیرا.
سەرچاوە: Rûdaw