
TMSF ئیدارەدانی ٣ بانک و ٢ کۆمپانیای فاکتۆرینگی گرتە دەست
BDDK بڕیاری دا ئیدارەدانی بانکەکانی وەبەرهێنانی تێرا، دەستەک و هەدەف، لەگەڵ کۆمپانیاکانی فاکتۆرینگی دەستەک و تێرا فینانس ڕادەستی سندوقی دڵنیایی ودیعەی پاشەکەوت (TMSF) بکات.
دەستەی ڕێکخستن و چاودێریکردنی بانکی (BDDK)، لە چوارچێوەی "لێکۆڵینەوەی سندوق"دا، بڕیاری دا ئیدارەدانی بانکی وەبەرهێنانی تێرا، بانکی وەبەرهێنانی دەستەک، بانکی وەبەرهێنانی هەدەف، دەستەک فینانس فاکتۆرینگ و تێرا فینانس فاکتۆرینگ بگوێزرێتەوە بۆ سندوقی دڵنیایی ودیعەی پاشەکەوت (TMSF).
لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا، مافەکانی هاوبەشی جگە لە قازانج بۆ پشکەکانی ٪٩٩.٩٩ی کۆمپانیای دەستەک فینانس فاکتۆرینگ لە بانکی وەبەرهێنانی دەستەک کە لەژێر کۆنترۆڵی ئالتونچ کومۆڤادایە، لەلایەن TMSFەوە بەکاردەهێنرێت. لە بانکی وەبەرهێنانی هەدەفیشدا، هەمان ماف بۆ پشکەکانی سیبەل گۆکئەلپ (٪١٠)، نامق کەمال گۆکئەلپ (٪١٠)، هەدەف هۆڵدینگ (٪٤١) و هەدەف گیرشیم سەرمایەسی یاتریم ئۆشتاکلیگی (٪٣٠) درا بە TMSF. بڕیارێکی هاوشێوە بۆ پشکەکانی ئیمرە تەزمەن (٪٩٥) و ئۆغوز تەزمەن (٪٠.٠١) لە بانکی وەبەرهێنانی تێرا درا.
لە کۆمپانیاکانی فاکتۆرینگدا، پشکی ٪٧٣.٨١ی دەستەک هۆڵدینگ کە ئالتونچ کومۆڤا خاوەنی ٪٩٩.٩٩ی پشکەکانیەتی لە دەستەک فینانس فاکتۆرینگ، وە پشکەکانی ئیمرە تەزمەن و ئۆغوز تەزمەن لە تێرا فینانس فاکتۆرینگ کە بەپێی ڕێژە ٪٥٣.٠١ و ٪٣٧ن، لە ماوەی ٦ مانگدا دەگوێزرێنەوە بۆ کەسانی یاسایی یاخود حەقیقیی گونجاو لەگەڵ یاساکاندا؛ لەم ماوەیەدا مافی دەنگدان لەلایەن TMSFەوە بەکاردەهێنرێت.
BDDK ڕایگەیاند کە پشکی ئەم سێ بانکە لە کۆی داراییەکانی کەرتی بانکیدا ٪٠.٢٢ە، و پشکی دوو کۆمپانیاکەی فاکتۆرینگ لە کۆی داراییەکانی کەرتی فاکتۆرینگدا ٪١.٤٥ە.
سەرچاوە: Rûdaw