
فاتمە بتول سایان کایا بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی سندوقە داراییەکان ڕەوانەی دادگا کرا
وەزیری پێشوو و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، وەک گومانلێکراو لە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بازاڕی سەرمایەدا وتەی لێ وەرگیرا و بە داوای دەستبەسەرکردنەوە ڕەوانەی دادگا کرا.
فاتمە بتول سایان کایا، وەزیری پێشوو و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو سندوقە داراییانەی کە پەیوەندییان بە مامەڵەکانی بازاڕی سەرمایەوە هەیە، وەک "گومانلێکراو" وتەی لێ وەرگیرا و بە داوای دەستبەسەرکردنەوە ڕەوانەی دادگا کرا.
داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەستەنبوڵ، نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆر، بە ئاماژەدان بەوەی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، کایای بانگهێشتی دادگای ئەستەنبوڵ کرد بۆ وەرگرتنی وتەکانی. داواکاری گشتی بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسای بازاڕی سەرمایە" و "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێک کە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دامەزراوە"، داوای دەستبەسەرکردنی کایای کرد و ناوبراوی ڕەوانەی دادگای سزای ئاشتیی نۆرەگر کرد.
سەرچاوە: Rûdaw