
فۆرۆمی مێری ٢٠٢٦ لە هەولێر؛ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر مێزی گفتوگۆ
فۆرۆمی مێری ٢٠٢٦ لە ڕۆژانی ١٢-١٣ی تشرینی یەکەم لە هەولێر، پرسەکانی دیپلۆماسی، ئاسایش و ئابووریی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
فۆرۆمی مێری ٢٠٢٦ کە لەلایەن پەیمانگەی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێری) لە هەولێر ڕێکدەخرێت، پرسە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بە عێراق، هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە بەر باس. فۆرۆمەکە ئامانجی ئەوەیە ئەکتەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کۆبکاتەوە بۆ دروستکردنی کەشێکی دیالۆگ و گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە سپۆنسەری میدیایی گرووپی میدیایی ڕووداو بەڕێوەدەچێت.
فۆرۆمەکە لە ڕۆژانی ١٢-١٣ی تشرینی یەکەم لە هەولێر بە ناونیشانی "ناوچەی هاوبەشمان: پێشخستنی سەقامگیری، هاوکاری و خۆشگوزەرانی" بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان جگە لە پرۆسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، تاوتوێی داهاتووی سووریا، ئاسایشی ناوچەکە، ئابووری و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەکەن.
لە کۆتایی ڕۆژی دووەمدا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باکرهان و ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا مەزڵووم عەبدی وتار پێشکەش دەکەن.
سەرچاوە: Rûdaw