PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

چوارەمین کۆبوونەوەی دەرچووانی SABIS لە هەولێر: ١،٨٥٠ دەرچوو لە ٢٠ەمین ساڵیاددا کۆبوونهوە
کۆبوونەوەی SAGACON 2026 بەبۆنەی ٢٠ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی شوەیفات لە کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو و ١،٨٥٠ دەرچووی لە ڕێگەی پانێڵی زانستی و پێشبڕکێی پڕۆژەکانەوە کۆکردەوە.

به‌بۆنه‌ی ٢٠ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی شوه‌یفات له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دەرچووانی SABIS (SAGACON 2026) له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات کە بەشێکە لە تۆڕی پەروەردەیی نێودەوڵەتی SABIS، مێوانداریی چوارەمین خولی ئەم کۆبوونەوە نەریتییەی کرد.

لە چالاکییەکەدا ١،٨٥٠ قوتابیی کۆن کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٦ دەرچووبوون، بەشداربوون. دەرچووان لە هەمان کەمپەسدا کۆبوونه‌وه‌ و یادگارییەکانیان نوێکردەوە و پەیوەندییە پیشەییەکانیان بەهێزتر کرد.

بەرنامەکە بریتی بوو لە پانێڵێک کە سەرنجی خستە سەر داهاتووی پەروەردە، ژیریی دەستکرد، تەکنەلۆجیا و زانست، هەروەها هەڵسەنگاندنی پڕۆژە زانستی و تەکنەلۆجییەکانی قوتابیانی ئێستا و دەرچووانی نوێ لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە. خەڵات بەسەر پڕۆژە سەرکەوتووەکاندا دابەش کرا.

چالاکیی SAGACON 2026 بە گرتنی وێنەی یادگاری و پێشکەشکردنی موزیک کۆتایی هات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار