PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بۆ ڕۆژی شەممە ٧٠ هەزار پلیس ئامادە دەکات
وەزیری ناوخۆ لۆرانت نونێز ڕایگەیاند کە بۆ ڕۆژی شەممە ٧٠ هەزار هێزی ئاسایش دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی دژی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بۆ ڕۆژی شەممە ٧٠ هەزار پلیس ئامادە دەکات

وەزیری ناوخۆ لۆرانت نونێز ڕایگەیاند کە بۆ ڕۆژی شەممە ٧٠ هەزار هێزی ئاسایش دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی دژی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لۆرانت نونێز، لە نێوەندی بانگەوازەکان بۆ خۆپیشاندان لە چەندین شاردا بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و ناڕەزایەتی لە مووچە، ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژی شەممە لە ڕووی نەزم و ئاسایشی گشتییەوە "مەترسییەکی زۆر بەرزی" لەسەرە و ڕایگەیاند کە ٧٠ هەزار هێزی ئاسایش دووبارە بڵاوەیان پێ دەکرێتەوە.

وەزیر ئاگاداری دا کە هەندێک گرووپی ڕادیکاڵ لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەوازی توندوتیژییان کردووە بۆ ئەو ڕۆژەی کە دەکەوێتە جەژنی هالۆوین، و هۆشداری دا کە وەڵامی هێزەکانی ئاسایش "زۆر توند" دەبێت. بەتایبەتی ئاماژەی بەوە کرد کە بانگەوازێکی زۆر لە ماڵپەڕە ئینتەرنێتییەکانەوە کراوە لەلایەن بزوتنەوەی کرێکاران، چەپی توندڕەو و هەندێک لە "هێلەگ زەردەکان" کە داوا لە خەڵک دەکەن لە ڕۆژی شەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ەوە لە چەندین شاردا کۆببنەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە شەممەی ڕابردوو ٤١٠ هەزار کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکاندا کردووە بە ئامادەبوونی ٧٠ هەزار پۆلیس، و بەمەش ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تاڵانکردن و تێکدانی موڵکی گشتی کرا کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا لە چەندین شار ڕوویاندا بوو.

سەندیکا و خوێندکاران بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندانی نوێ لە ٣١ی تشرینی یەکەم و مانگرتنی سەرتاسەری لە ٥ی تشرینی دووەم کرد، و ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە مووچە، تێچووی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان زۆر لە سنووری بزوتنەوەی خوێندکاران دەرچووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار