
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە فەرەنسا: ١٧٩٣ کەس دەستبەسەر کراون
لە چوارچێوەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی بە مەبەستی باشترکردنی مەرجەکانی خوێندن، ١٧٩٣ کەس دەستبەسەر کراون.
لە چوارچێوەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە فەرەنسا بە مەبەستی باشترکردنی مەرجەکانی خوێندن، وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە لە ٢٨ی ئەیلوولەوە تا ئێستا ١٧٩٣ کەس دەستبەسەر کراون. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆش، دوێنێ ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ١٩٤٩ کەس گیراوەتە بەر.
وەزیری پەروەردە ئیدوارد جێفرای لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فڕانس ٢ ڕایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە ٤٠٠ ناوەندی خوێندن داخراون و خوێندکاران بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوامی بە خوێندنەکەیان دەدەن. وەزیر ئاماژەی بەوەش کرد کە ٦٥ کارمەندی پەروەردە و ١٧٠ خوێندکار بریندار بوون و بزوتنەوەکە لەلایەن "گرووپێکی زۆر توندوتیژ"ەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
پاریزگارەکان بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندانیان لە بەردەم قوتابخانە داخراوەکاندا داوە، لە لایەکی ترەوە لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٣٠٥ ئەندامی پۆلیس و جەندرمە بریندار بوون. لە سەرانسەری وڵاتدا لە کۆی ننزیکەی ٣٧٠٠ قوتابخانەی ئامادەیی، ١٠٢٧ قوتابخانە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەم خۆپیشاندانانە. خوێندکاران لە هەفتەی ڕابردووەوە بە بەردەوامی خۆپیشاندان دەکەن و داوای ئامرازی دارایی باشتر و زیادکردنی کارمەند دەکەن.
سەرچاوە: Kurdistan24