PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر جەخت لەسەر هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکاتەوە
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، ئیمانوێل میگینۆ، کردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی بە پێویستییەکی یاسایی وەسف کرد و هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتووی بە بەرژەوەندییەکی هاوبەش دانا.

ئیمانوێل میگینۆ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ڕایگەیاند کە دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان، کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پێویستییەکی یاساییە و وتی: "هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو بەرژەوەندیی هاوبەشی ئێمەیە".

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، میگینۆ لەگەڵ هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چالاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پرۆسەی پەرلەمان بەپێی هەموو ڕێکارە یاساییەکان و پەیڕەوی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و ئەم هەنگاوە بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکان بە پێویست زانرا.

میگینۆ ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژوویی و قووڵەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە فەرەنسا چالاککردنەوەی پەرلەمان بە هەنگاوێکی یاسایی دەبینێت و پشتیوانی لە بەردەوامبوونی دیالۆگ و گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار