PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی لە لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا، تاوتوێی ئاشتی ناوچەکەیان کرد
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق، باسیان لە پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە کرد، لەوانە گرژییەکانی گەرووی هورمز و قەیرانی یەمەن.

فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی لە لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا، تاوتوێی ئاشتی ناوچەکەیان کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق، باسیان لە پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە کرد، لەوانە گرژییەکانی گەرووی هورمز و قەیرانی یەمەن.

لە پەراوێزی پەنجاو دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی (OIC) کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران، دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و هەلەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بە وردی تاوتوێ کران. وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە دەکات و پێداگری لەسەر دیالۆگ و دیپلۆماسی کرد بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی نائەمنی ئێستای گەرووی هورمز، ئەنجامی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران. ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئەو هێرشانە ڕابگیرێن، دەکرێت لە چوارچێوەی نەخشەڕێگای حەوت قۆناغی کە ئێران پێشنیاری کردووە، ئاسایش و سەقامگیری لە گەرووەکەدا بگەڕێتەوە.

هەردوو وەزیر هەروەها باسیان لە دۆخی نیمچەدوورگەی عەرەبی و ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی یەمەن کرد. عێراقچی ڕایگەیاند کە قەیرانی یەمەن بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی و گەمارۆکان چارەسەر نابێت، بەڵکو دەبێت لە چوارچێوەی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی یەمەن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و ئامادەیی ئێرانیشی بۆ یارمەتیدان لە دروستکردنی کەشێکی دیالۆگ لەنێوان لایەنەکان دەربڕی.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار