سەرەکی

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران قالیباف: لە دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتیدا نامێنینەوە
قالیباف سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا و دروستکردنی مووشەک ڕوونکردنەوەی دا.
قالیباف لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە دۆخی ئێستای نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و گوتی: "لە دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتیدا نامێنینەوە."
ئەو ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای دۆخی جەنگ بەردەوامن لە دروستکردنی مووشەک و کردنەوەی شارێکی نوێی مووشەکی لە ژێر زەویدا وەک هێمایەک بۆ گۆڕانکاریی ستراتیجی وەسف کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە قبوڵ بکرێن، ڕێگەی ڕێککەوتن کراوەیە، ئەگەر نا، جوگرافیای جەنگ بە هێز و ئیرادەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاری دەکرێت.
سەرچاوە: Kurdistan24