PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پۆلیسی گەرمیان کەسێکی بە ناوی "بەخاڵ جەمال" دەستگیر کرد کە لە ڕێگەی ئەکاونتێکی ساختەی فەیسبووکەوە فێڵ و هەڕەشەی دەکرد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە بە ناوی ئەکاونتێکی ساختەی فەیسبووکەوە، هەڕەشە و بێزارکردنی لە پیاوان دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە قەزای کەلار، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کەسێک دەرکرد بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و سۆشیاڵ میدیا بەپێی ماددەی ٢. هەروەها بەپێی ماددەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراوە.

تۆمەتبارەکە ئەکاونتێکی ساختەی فەیسبووکی بە ناوی "بەخاڵ جەمال" دروست کردووە و خۆی وەک ژن ناساندووە، پیاوانی بێزار کردووە و داوای پارەی کردووە بەرامبەر بە سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان. ناوبراو بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و فێڵکردن دادگایی دەکرێت.

بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی پۆلیسی گەرمیان داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە ڕووبەڕووی ئەم جۆرە تاوانانە بوونەتەوە یان لە ڕێگەی ئەو ئەکاونتەی فەیسبووکەوە بێزار کراون، سەردانی بەشەکەیان بکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر و سکاڵای فەرمی تۆمار بکرێت.

سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'

هەواڵی پەیوەندیدار