
ڕۆژنامەنووس مورات ئاغێڕەل بە تۆمەتی زانیاریی هەڵە دەستبەسەر کرا
ڕۆژنامەنووس مورات ئاغێڕەل کە بە تۆمەتی زانیاریی هەڵە لەژێر سزادانی ماڵەوەدا بوو، بەیانیی ئەمڕۆ دەستبەسەر کرا.
ڕۆژنامەنووس مورات ئاغێڕەل، بەهۆی هەواڵەکانی دەربارەی قەیرانی سندوق لە تورکیا، بە تۆمەتی "زانیاریی هەڵە" لەژێر سزادانی ماڵەوەدا بوو، بەیانیی ئەمڕۆ دەستبەسەر کرا.
ئاغێڕەل دوای دانانی وتە لە دادگا، بە مەرجی دادوەریی "ئیمزاکردن" ئازاد کرابوو، بەڵام دواتر سزاکەی گۆڕدرا بۆ سزادانی ماڵەوە. هۆکاری دەستبەسەرکردنی تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە.
ڕۆژنامەنووس شولە ئایدن لە هەژماری ئێکسەکەیەوە ڕایگەیاند کە ئاغێڕەل لەکاتێکدا لەژێر سزادانی ماڵەوەدا بووە و کەلەپچە لە پێیدا بووە، براوەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وەتەن. لە هەمان قۆناغدا، ڕۆژنامەنووس بەهادر ئۆزگوریش لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا بە تۆمەتی "پێشێلکردنی نهێنیی لێکۆڵینەوە" دەستبەسەر کرابوو و ڕێگری لە دەستگەیشتن بە هەژماری ئێکسەکەی کە ١٦٣ هەزار شوێنکەوتووی هەبوو، کرابوو.
وەزیری بازرگانیی تورکیا ئۆمەر بۆڵات، لە ٧ی تشرینی یەکەمدا بەهۆی ئیدیعای قازانجکردن لە قەیرانی سندوق، سکاڵای یاسایی لەسەر ئیسماعیل سایماز و مورات ئاغێڕەل تۆمار کرد. دادسەندکاری کۆماریی ئیستەنبوڵ، هەردوو ڕۆژنامەنوسی بۆ پێدانی وتە بە تۆمەتی "زانیاریی هەڵە" بانگهێشت کرد؛ بڕیاری چاودێریی دادوەریی وەک ئیمزاکردنی ڕۆژانە و قەدەغەی چوونهدەرەوە لە وڵاتیان بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دوای ناڕەزایەتیی دادسەندکار، بڕیاری سزادانی ماڵەوەیان بۆ دەرچوو.
سەرچاوە: Kurdistan24