
سێیمی پۆڵۆنیا فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە شەواندا و ڕێکلامکردنی بۆی قەدەغە کرد
سێیم بە ٤٠٠ دەنگ پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە فرۆشتنی کحول لە نێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ و سەرجەم ڕێکلامەکانی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات.
سێیم، کە ئەنجومەنی خوارووی پەرلەمانی پۆڵۆنیایە، دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەک دا کە فرۆشتنی کحول لە سەرانسەری وڵاتدا لە کاتەکانی شەودا (٢٢:٠٠-٠٦:٠٠) و هەموو جۆرە ڕێکلام و ناساندنێک بۆ خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات. پڕۆژەیاساکە بە پشتیوانی ٤٠٠ پەرلەمانتار پەسەند کرا، لە کاتێکدا ٢٩ پەرلەمانتار دژی دەنگیان دا و ٤ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.
ئامانجی ئەم پڕۆژەیاسایە زیادکردنی ئاسایشی گشتی، کەمکردنەوەی ژاوەژاوی شەوانە و ڕێگریپێکردن لە کێشەکانی ئارامیی گشتییە. جگە لەو بەدەرکردنانەی بۆ شوێنەکانی وەک بار و ڕێستۆرانتەکان کراون، فرۆشیاران ناچار دەبن ناسنامەی کڕیاران بپشکنن ئەگەر نەتوانن تەمەنی یاساییی کڕیارەکە بۆ خوارنەوەی کحول پشتڕاست بکەنەوە. دەسەڵاتدارانی ناوچەیی بژارەی ئەوەشیان هەیە کە مەودای قەدەغەکردنەکە بۆ نێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٠٩:٠٠ فراوان بڕسێنن.
دەربارەی ڕێکلامکردنیش، بە لادانی ئەو بەدەرکردنەی پێشتر ڕێگەی بە ڕێکلامی بیرە دەدا، قەدەغەکردنی تەواو بەسەر ناساندنی هەموو جۆرە خواردنەوە کحولییەکاندا سەپێنرا. ئەو کەسانەی سزاکە پێشێل دەکەن، ڕەنگە سزای دارایی لە نێوان ٣٠،٠٠٠ بۆ ١،٠٠٠،٠٠٠ زلۆتییان بەسەردا بسەپێنرێت. بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە بکەوێتە بوار بەکارهێنانەوە، پێویستی بە پەسەندکردنی سێناتی ئەنجومەنی سەرووی پەرلەمان و ئیمزای سەرۆک کۆمار هەیە؛ پلان وایە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧دا بکەوێتە بوار بەکارهێنانەوە.
لە پۆڵۆنیا، پێش بڕیارەکەی سەرانسەری وڵات، هەندێک شار ڕێکاری یاساییان بۆ سنووردارکردنی فرۆشتنی کحول لە شەواندا گرتبووە بەر. لە وارسۆی پایتەخت، ئەم قەدەغەکردنە لە مانگی حوزەیراندا کەوتە بوار بەکارهێنانەوە، و لە شارەکانی وەک کراکۆڤ، بیدگۆشچ، گدانسک و شچێچین ڕێکاری هاوشێوە هەن.
سەرچاوە: Kurdistan24