PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ڕووناکیی شەوانە دەکرێت کاریگەری لەسەر پێکهاتەی دل دروست بکات، دەبێت بەرکەوتنی ڕووناکی کەم بكرێتەوە
توێژینەوەیەک دیاری کردووە ئەو کەسانەی شەوانە زۆر بەر ڕووناکیی دەستکرد دەکەون، گۆڕانکاریی پێوانەکراو لە ئەستووریی دیواری دل، بارستایی سکۆڵەی چەپ و فرامانی گرژبووندا نیشان دەدەن.

توێژینەوەیەک کە تێیدا لە ڕێگەی ئامێری هاوپێچەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاستی ڕووناکی بۆ نزیکەی ۱۱ هەزار بەشداربوو پێوانە کراوە و دواتر بە ڕێگەی ئێن ئاڕ ئای (MRI) پشکنین بۆ دڵیان کراوە، کاریگەریی بەرکەوتنی ڕووناکیی دەستکردی شەوانەی لەسەر پێکهاتەی دل کۆڵیوەتەوە.

ئەو گرووپەی کە بەرزترین ئاستی بەرکەوتنی ڕووناکییان هەبووە، دیواری دڵیان بە ناوەندگری %١٫٥ ئەستوورتر، بارستایی سکۆڵەی چەپیان %٢٫٤ زیاتر و فەرمانی گرژبوونیان %١٫٩ نزمتر بووە. هەروەها دەرکەوتووە کە لەم کەسانەدا مەترسیی سستبوونی دل، لێدانی ناڕێک، جەڵتەی دل و جەڵتەی مێشک زیادی کردووە.

پسبۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گۆڕانکارییانە دەکرێت بەهۆی تێکچوونی ئەو مێکانیکانەوە بێت کە کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە ڕێک دەخەن. جەخت لەوەش دەکرێتەوە کە توێژینەوەکە بە شێوازی چاودێری بووە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هۆکار و ئەنجامی نەسەلماندووە.

بۆ ژینگەیەکی تەندروستی خەوتن، پێشنیار دەکرێت ڕووناکیی دەستکردی ناپێویست لە ژووری خەودا کەم بكرێتەوە؛ دەکرێت پەردەی تاریککەرەوە بەکاربهێنرێت، ڕووناکیی لێدی فۆن، شەحنکەرەوە و ئامێرە بچووکەکانی ناو ماڵ بکوژێندرێنەوە یاخود بشاردرێنەوە و ڕاسپێردراوە کە بەکارهێنانی گلۆپ لە شەواندا بۆ کەمترین ئاست داببەزێندرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار