تەندروستی و وەرزش

لە کاتی ئەرکدا بروسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگە لە میحوەرى خازر درا و ٤ برینداری لێکەوتەوە
بەهۆی کەوتنی بروسکە لە بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە میحوەرى خازر، چوار پێشمەرگە بریندار بوون.
دەوروبەری سەعات ١٠:٠٠ی بەیانی، بروسکە لە بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە میحوەرى خازر درا. ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕووی دا کە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر ئەرک بوون و بووە هۆی برینداربوونی چوار پێشمەرگە.
یەکێک لە بریندارەکان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند، بروسکەکە لە پرۆژەکتۆری ڕووناککەرەوەی ناوچەی سەربازگەکەی داوە و بەهۆی تەزووی ئاوێزەی کارەباوە چوار کەس بریندار بوون.
ڕاگەیەندراوە کە باری تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە هەولێر کراون. د. سۆلین، پزیشکی بەشی فریاکەوتن ڕایگەیاند کە دۆخی گشتیی تەندروستیی بریندارەکان باشە.
سەرچاوە: Kurdistan24