
لە لێکۆڵینەوەی گولستان دۆکودا ٤ تۆمەتباری تر دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی ئەرزرۆم و دێرسمەوە بەڕێوە دەچێت، لە نێوان ٥ تۆمەتباردا ٤یان دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەرکراوان بۆ ٣٦ کەس بەرز بووەوە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی گولستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆ کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە دێرسم بێسەروشوێنە، لە نێوان پێنج تۆمەتبار کە ڕەوانەی دادگا کرابوون، چواریان دەستبەسەر کران و یەکێکیان بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازاد کرا.
لە شەشەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنەکەدا کە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ئەرزرۆم و بە هەماهەنگیی هێزەکانی ئاسایش بەڕێوە چوو، لە نێوان ١١ گومانلێکراوی دەستبەسەرکراودا، پێنجیان دوای تەواوبوونی کارەکانیان و پشکنینی تەندروستی ڕەوانەی دادگای ئەرزرۆم کران. داواکاری دادگا بۆ دەستبەسەرکردنیان لەلایەن دادوەرەوە پەسەند کرا.
بەم بڕیارە، ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی ئەرزرۆم و دێرسمەوە بەڕێوە دەچێت بۆ ٣٦ کەس بەرز بووەوە. کارگێڕییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ شەش گومانلێکراوەکەی تر هێشتا بەردەوامە. ئۆپراسیۆنەکە لە هەشت پارێزگا بە شێوەیەکی هاوكات ئەنجام درا و گەڕان، دەستبەسەرداگرتن و دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی گرتەوە کە ئهندامانی خانەنشین و چالاکی هێزەکانی ئاسایشیشیان تێدایە.
سەرچاوە: کوردستان٢٤