PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سزادانی جەهەپە گوڵشا دەنیز ئاتالار دەستی لەکارکێشایەوە
گوڵشا دەنیز ئاتالار لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی و ئەندامێتی لە جەهەپە ڕاگەیاند.

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سزادانی جەهەپە گوڵشا دەنیز ئاتالار دەستی لەکارکێشایەوە

گوڵشا دەنیز ئاتالار لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی و ئەندامێتی لە جەهەپە ڕاگەیاند.

گوڵشا دەنیز ئاتالار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سزادانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا ڕایگەیاند کە دەستی لە پۆستەکەی و ئەندامێتی لە پارتەکە کێشاوەتەوە.

ئاتالار ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو پرۆسەیەی دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ٣٨ەمین کۆنگرەی ئاسایی جەهەپە دروست بووە، بووەتە قەیرانێکی یاسایی و سیاسی. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادوەری و هەڵوێستی سیاسی، پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە کە ساڵانێکە بەرگرییان لێ دەکات.

ئاتالار دەستلەکارکێشانەوەکەی بە پابەندبوونی بە سەروەری یاسا، دیموکراسی و باوەڕی بە داهاتووی تورکیا بەستەوە و جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن بۆ ئەو بەهایانە. ئاتالاری تەمەن ٤٤ ساڵ، دەرچووی فاکەڵتی یاسای زانکۆی ئەنقەرەیە و ماستەرەکەی لە هەمان زانکۆ لە بوارەکانی مافی خاوەندارێتی فیکری، سیاسەتەکانی تەکنەلۆژیا و بەڕێوەبردنی داهێنان تەواو کردووە. ناوبراو پێشتر لە جەهەپە وەک جێگری سەرۆکی گشتی بۆ کاروباری کلتور و گەشتوگوزار کاری کردووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار