
نامەی کراوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی باشووری کوردستان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان
دەستپێشخەریی نەتەوەیی، لە بەرامبەر ئەو درزەی دوای کردنەوەی پەرلەمان لە ٤ی تشرینی دووەم لە نێوان پارتەکاندا دروست بوو، داوای لە هەموو پارتەکانی باشووری کوردستان کرد لە ژێر سەقفی پەرلەماندا یەک بگرن و کێشەکانیان بە ڕێگای دیموکراتی چارەسەر بکەن.
بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی باشووری کوردستان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان
ئەو درزەی کە دوای کردنەوەی پەرلەمانی باشووری کوردستان لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا ڕوویدا، ئێمەی بەشداربووانی دەستپێشخەریی نەتەوەیی دیاسپۆرا (Înîsîyatîva Neteweyî ya Diaspora) خستووەتە نێو نیگەرانییەکی قووڵەوە، نەک تەنها بۆ داهاتووی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، بەڵکو هەروەها بۆ داهاتووی نەتەوەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
ئێمە ڕەوایی پەرلەمانی باشووری کوردستان و پاراستنی ئیرادەی سیاسی و پێگەی سەروەریی باشووری کوردستان وەک دەستکەوت و هیوایەک بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەمان لە هەر چوار پارچەدا و وەک هەستیاریی ٦٠ ملیۆن کورد دەبینین، و پاراستنیان لە سەرووی هەموو ململانێیە سیاسییەکانەوە دادەنێین.
ئێمە ئاگاداری برینە قووڵەکانی ڕابردوو و ناکۆکییە سیاسییەکانی ئەمڕۆین. بەڵام ئاشکرایە کە ڕێبەرانی سیاسیی نەتەوەکان هیچ دابەشبوونێکی سیاسی یان کێشەیەکی کاتی هێندە گەورە ناکەن کە داهاتووی نەتەوەکان و چارەنووسی نەوەکانی داهاتوو بخاتە مەترسییەوە.
لەم قۆناغە مێژووییەدا، تاکە ناوەندی چارەسەری هەموو کێشەکان پەرلەمانی کوردستانە. ئێمە وەک دەستپێشخەریی نەتەوەیی دیاسپۆرا، بانگهێشتی هەموو پارتەکانی باشووری کوردستان دەکەین کە لە ژێر سەقفی پەرلەماندا یەک بگرن، لە کەشێکی لێبووردەییدا بە عەقڵی هاوبەش هەڵسوکەوت بکەن و کێشەکانیان بە ڕێگای دیموکراتی چارەسەر بکەن.
Înîsîyatîva Neteweyî ya Diaspora 10.11.2026