
وەزیری داد گورلەک: ٤ بەڕێوەبەری سندوق دەستگیرکران، گەشتکردن لە ٥١ کەس قەدەغەکرا
وەزیر گورلەک بڕیارەکانی دەستگیرکردن، قەدەغەی گەشتکردن و بلۆقکردنی هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرانی سندوق و وەبەرهێنەرانی کردووەتە ئامانج.
وەزیری داد ئاکن گورلەک لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە بازاڕەکانی سەرمایەدا، ٤ تۆمەتبار کە بەڕێوەبەری سندوقن، لەوانەش سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقەکان، دەستگیرکراون.
دەشڵێت، قەدەغەی چوونه دەرەوە لە وڵات بۆ ٥١ کەس دەرکراوە و بە مەبەستی ڕێگریکردن لە شاردنەوەی سامانەکانیان، بڕیاری دەستبەسەرداگرتن بۆ هەژمارە پەیوەندیدارەکان و سەرجەم سامانەکانیان دەركراوە.
وەزیر ڕوونیشیکردەوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی جیاوازدا، دەستڕەسی بۆ ٢٤٦ هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلۆک کراوە کە بڵاوکراوەیان کردووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە دەست وەبەرهێنەراندا.
سەرچاوە: Rûdaw