PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

گوترێش ڕایگەیاند ئەنجامەکانی COP31 مایەی بێئومێدییەکی قووڵن
ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە دا کە COP31 لە ئانتالیا بێ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کۆتایی پێ هات و جەختی کردەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا پێویست بە هەنگاوی زیاتر دەکات.

ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامەکانی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) کرد کە لە ئانتالیا بەڕێوە چوو. ئەو ڕایگەیاند کە کۆتاییهاتنی لوتقەکە بێ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر، مایەی بێئومێدییەکی قووڵە.

گوترێش جەختی کردەوە کە دەبێت حکومەتەکان ئەو بەرپرسیارێتییە بگرنە ئەستۆ کە قەیرانی کەشوهەوا داوای دەکات. ئاماژەی بەوەش دا کە هیچ ناڕوونییەک لە زانیارییە زانستییەکاندا نییە و ڕاستییەکانی ئێستا نەگۆڕاون.

گوترێش گوتی پەیامی سەرەکیی ناو کۆنفرانسەکە زۆر ڕوونە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە هەنگاوی بەرچاوتر و گشتگیرتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا بنێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار