PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

پەیامی هاکپار، پـسـک و پـوک بە بۆنەی ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
سێ پارتی سیاسی لە ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی ۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷دا، پەیامیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لە ئیرادەی ڕەوای گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی کردەوە.

پەیامی هاکپار، پـسـک و پـوک بە بۆنەی ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

سێ پارتی سیاسی لە ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی ۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷دا، پەیامیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لە ئیرادەی ڕەوای گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی کردەوە.

پارتی ماف و ئازادییەکان (هاکپار)، پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پـسـک) و پارتی وڵاتپارێزی کوردستان (پـوک)، بە بۆنەی ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کە لە ۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷ بەڕێوەچوو، پەیامی نووسراویان بڵاوکردەوە.

هەر سێ پارتەکە لە ڕاگەیەندراوەکانیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو ئیرادەیەی لە ڕیفراندۆمدا دەڕبڕدرا، مافێکی ڕەوا و مێژوویی گەلی کورد بوو، و ڕۆژی ۲٥ی ئەیلوول ڕاگەیاندنی ئیرادەی گەلی کورد بوو بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بە جیهان.

هاکپار لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە پرۆسە مێژووییەکان کرد، وەک بێدەوڵەتمانەوەی نەتەوەی کورد دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، سیاسەتە کۆڵۆنیالیستییەکانی ڕژێمی بەعس و ئەو ستەمەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراقەوە کراوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەسعود بارزانی و ئەنجومەنی باڵا کە لە نوێنەرانی پارتەکانی ناو پەرلەمان پێکهاتبوو بەڕێوەچوو، و بە پشتیوانی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و بە بەشداریی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە "کەشوهەوایەکی جەژنندا" ئەنجامدرا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار