
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی G20 دەچێتە ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان، لە ڕۆژانی ٣٠-٣١ی تشرینی یەکەمدا بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی G20 دەکات کە لە شاری ئەتڵانتا بەڕێوە دەچێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی G20 کە لە ڕۆژانی ٣٠-٣١ی تشرینی یەکەم لە شاری ئەتڵانتای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.
پلان وایە وەزیر فیدان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا لە دانیشتنەکانی تایبەت بە "گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان"، "وزە" و "زنجیرەی دابینکردن" وتار پێشکەش بکات.
تورکیا لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ سەرۆکایەتی خولی G20-ی گرتە ئەستۆ و لە لووتکەی سەرکردەکانی G20 کە لە ١٥-١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ئەنتالیا بەڕێوەچوو، توانی بابەتەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قەیرانی پەنابەران بۆ یەکەمجار بخاتە بەرنامەی کارەوە. هەروەها لەو ماوەیەدا گرووپی W20 (ژنان-٢٠) دامەزرا کە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنانە. ئەمریکا لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ سەرۆکایەتی خولی G20 لە کۆماری ئەفریقای باشوور وەردەگرێت و لە ١٤-١٥ی کانوونی یەکەمدا میوانداری لووتکەی داهاتووی سەرکردەکانی G20 لە مەیامی دەکات، پاشان لە ١٥ی کانوونی یەکەمدا سەرۆکایەتییەکە ڕادەستی شانشینی یەکگرتوو دەکات.
سەرچاوە: Kurdistan24