سەرەکی

لە دەروازەی گومرکی ئیسەندەرە لە گوێرای جۆلەمێرگ ٤.٩٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری دەستکرد دەستی بەسەردا گیرا
لە جانتای تۆمەتبارێکی بەگەلەگەری ئێرانیدا ٤.٩٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری دەستکرد دۆزرایەوە.
لە دەروازەی گومرکی ئیسەندەرە لە شارۆچکەی گوێری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ، لە ناو جانتای تۆمەتبارێکی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانیدا ٤ کیلۆ و ٩٥٠ گرام ماددەی هۆشبەری دەستکرد دەستی بەسەردا گیرا.
ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دژە قاچاغچییەتی و هەواڵگریی گومرکی ئیسەندەرە و بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی ئیسەندەرەوە ئەنجامدرا. تۆمەتبارەکە هەوڵی دەدا بە پیادە لە ئێرانەوە بێتە ناو خاکی تورکیا.
سەبارەت بە ڕووداوەکە، دادستێنی گشتیی گوێر لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
سەرچاوە: Rûdaw