
لە ڕێگای هەکاری-وان مینیبوسێک کەوتە ناو دەرە و ٢٠ کەس بریندار بوون
لە ڕێگای سەرەکی هەکاری-وان، مینیبوسێک کە جەندرمەکانی بینی کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و کەوتە ناو دەرەی ئەرزیکی، بەو هۆیەوە ٢٠ کەس بریندار بوون.
لە ڕێگای سەرەکی هەکاری-وان، مینیبوسێک کە دەگوترێت کۆچبەرانی خەڵکی ئەفغانستانی هەڵگرتبوو، دوای ئەوەی تیمەکانی جەندرمەی بینی، ئاڕاستەکەی گۆڕی و چووە سەر ڕێگای گوندی ئاکبولوت.
بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دا، مینیبوسەکە کەوتە ناو دەرەی ئەرزیکی. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢٠ کەس کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. بریندارەکان دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا، بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی هەکاری و لەژێر چاودێری پزیشکیدان. تیمەکانی جەندرمە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەست پێکردووە.
سەرچاوە: Van Ekspres