PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

فیلمی دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلمی سکۆپیە بەدەستهێنا
فیلمی 'ئەگەر لەلایەن ژنێکەوە بکوژرێیت بەهەشت نابینیت'ی هەڵکەوت مستەفا، لە ٢٦ەمین فێستیڤاڵی فیلمی سکۆپیە خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت.

فیلمی "ئەگەر لەلایەن ژنێکەوە بکوژرێیت بەهەشت نابینیت"ی دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا، لە ٢٦ەمین فێستیڤاڵی فیلمی سکۆپیە خەڵاتی "باشترین فیلم"ی بەدەستهێنا. خەڵاتەکە لە هەفتەی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لە سینەمای فرۆسینا لە شاری سکۆپیەی پایتەختی مەقدۆنیای باکوور ڕاگەیەندرا.

لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵەکە، فیلمەکەی بە "بەرهەمێکی سینەمایی بێگەرد" وەسف کرد و خەڵاتەکەی پێ بەخشی، بەو پێیەی "تێڕوانینێکی بەهێز و ڕەسەنی سەبارەت بە ژنە شەڕڤانە کوردەکان پێشکەش دەکات کە ڕووبەڕووی ڕادیکاڵیزم دەبنەوە لەگەڵ ترسە سەرەکییەکانیاندا".

دەرهێنەر هەڵکەوت مستەفا ڕایگەیاند کە خەڵاتەکە "پێشکەش بە هەموو ئەو ژنە کوردانە دەکات کە بەرامبەر تاریکپەرستی داعش وەستانەوە" و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە فیلمەکەدا ماندوو بوون و وتی کە خەڵاتەکە لەگەڵ ئەواندا بەش دەکات.

فیلمەکە ئەمساڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز لە ئیتاڵیاش لەسەر فەرشی سوور نمایشکرا و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی سینەمادا دروست کرد.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار