PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بەرهەمهێنانی لۆکە لە حەسەکە ئەمساڵ دەگاتە نزیکەی ٤٥ هەزار تۆن
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی حەسەکە، خەلیل ئەلکەلەش، ڕایگەیاند کە ڕووبەری چاندنی لۆکە ١١ هەزار و ٨٩٨ هێکتارە و بەرهەمی هەر دۆنمێکیش ٣٨٠ کیلۆگرامە.

بەرهەمهێنانی لۆکە لە حەسەکە ئەمساڵ دەگاتە نزیکەی ٤٥ هەزار تۆن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی حەسەکە، خەلیل ئەلکەلەش، ڕایگەیاند کە ڕووبەری چاندنی لۆکە ١١ هەزار و ٨٩٨ هێکتارە و بەرهەمی هەر دۆنمێکیش ٣٨٠ کیلۆگرامە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی حەسەکە، خەلیل ئەلکەلەش، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی لۆکە لە پارێزگاکەدا ئەمساڵ بگاتە نزیکەی ٤٥ هەزار تۆن.

ئەلکەلەش ئاماژەی بەوە کرد کە ڕووبەری چاندنی لۆکە لەم وەرزەدا لە سەرجەم قەزاکانی سەر بە پارێزگای حەسەکە گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٨٩٨ هێکتار و تێکڕای بەرهەمی هەر دۆنمێکیش ٣٨٠ کیلۆگرامە.

ناوبراو بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە وەرزی ٢٠٢٥دا ڕووبەری چاندنی لۆکە ٦ هەزار و ٣٣٣ هێکتار و کۆی بەرهەمەکەش نزیکەی ٢٢ هەزار تۆن بووە، وتی: لێکۆڵینەوەکان لەسەر نرخی بنەڕەتی هەر کیلۆگرامێک لۆکە بەردەوامە و ئامانج ئەوەیە نرخێکی دادپەروەرانە دیاری بکرێت کە تێچووی بەرهەمهێنان لەبەرچاو بگرێت و قازانجێکی گونجاو بۆ جوتیاران دابین بکات.

لە پارێزگاکانی ڕەققە و دێرەزوور دوو ناوەندی وەرگرتنی لۆکە و لە حەلەب و حەماش دوو کارگەی لۆکە پاککردنەوە خراونەتە کار. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر پرۆسەی فرۆشتن و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکە نەدراوە و چاوەڕوانی ڕێنماییە تایبەتەکانی دەستەی گشتیی لۆکە دەکرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار