
پارێزگاری حەسەکە: لە پشتی خۆپیشاندانەکانی گەڕەکی گوێرانەوە لایەنێک هەیە کە کۆمەڵگە دەقۆستێتەوە
پارێزگار نوورەدین ئەحمەد ڕایگەیاند، کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنە ئەمنی و کارگێڕییەکان دەدەن و دەیانەوێت کۆمەڵگە پارچەبکەن.
پارێزگاری حەسەکە، نوورەدین ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا کە خۆپیشاندانەکانی گەڕەکی گوێران لەلایەن هەندێک لایەنەوە پشتگیری دەکرێن کە دەیانەوێت ڕێگری لە سەرکەوتنی ڕێککەوتنە ئەمنی و کارگێڕییەکان بگرن و یاری بە هەستی خەڵک بپێکێن.
پارێزگار جەختی لەوە کردەوە کە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئاژاوە، پشێوی و لێکدوورکەوتنەوە لە ناوچەکە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ رویپیەکان و کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی کوردی و عەرەبی ئەنجامداوە و دامەزراوە ئەمنییەکان لە هەماهەنگی تەواودان.
ئەحمەد ڕایگەیاند ئەو کەسانەی هانی خۆپیشاندانەکان دەدەن، هەستی منداڵان و گەنجان دەقۆستنەوە، هەروەها زیادی کرد کە هێزە ئەمنییە پێویستەکان لە سەر زەوی بڵاوکراونەتەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە خۆپیشاندانەکان تەنیا تایبەت نین بە گەڕەکی گوێران، بەڵکو ڕێککەوتنێک لە سەرانسەری پارێزگاکەدا چوووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و سەروەریی دەوڵەت هێشتا بەردەوامە، و دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بە شێوازێک کە پێشتر وێنەی نەبووە هاوکاری یەکتر دەکەن.
سەرچاوە: Rûdaw