PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

حاتیمۆئوگوڵاری ڕایگەیاند كه‌ کورتوڵموش پێی ڕاگەیاندووە لە مانگی کانوونی یەکەمدا کۆمسیۆنێک پێکدەهێنرێت
هاوسەرۆکی دەم پارتی حاتیمۆئوگوڵاری ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ نوومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئاماژەی بەوە کراوە کە ئەگەری هەیە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا "کۆمسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون" لە چوارچێوەی یاسای چوارچێوەدا پێكبھێنرێت.

تولای حاتیمۆئوگوڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کۆزا تیڤیدا ڕایگەیاند، "کۆمسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون" کە لە کاتی سەردانەکەی نوومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ لای پارتییەکەیان هاتبووە ئاراوە، بە ئەگەری زۆرەوە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا پێکدەهێنرێت. لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی دروستکردنی ئەو کۆمسیۆنەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی یاسای چوارچێوەدا پێکبهێنرێت، تاوتوێ کرا.

حاتیمۆئوگوڵاری جەختی لەوە کردەوە کە کۆمسیۆنەکە لە پلەی کۆمسیۆنێکی تایبەتمەنددا نابێت، ئەگەرچی دەسەڵاتی یاسادانانی نابێت، بەڵام دەتوانێت پێشنیازی یاسا بکات و پێویستە وەک ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری بەرپرسیارێتی زیاتر بگرێتە ئەستۆ. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دواکەوتن لە پێکهێنانی کۆمسیۆنەکەدا ڕوویداوە و پێویستە پرۆسەکە خێراتر بکرێت.

حاتیمۆئوگوڵاری سەبارەت بە خشتەی کاتی کۆمسیۆنەکە پرسیاری لە کورتوڵموش کردبوو و وتی: "سەرۆکی پەرلەمان گوتی بە ئەگەری زۆر زۆرەوە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا ئەم کۆمسیۆنە پێکدەهێنرێت. ئێمەش دەمانەوێت بێ دواکەوتن پێكبھێنرێت." هەروەها سەرنجی خستە سەر گرنگی ئەوەی کە پشکداریی لە کۆمسیۆنەکەدا فرەدەنگ و بەرفراوان بێت، و هەموو ئەو پارتە سیاسییانەی کەمینە یان زۆرینەیان لە پەرلەماندا هەیە، بێ گوێدانە سنووردارکردنی ژمارەیی، تێیدا نوێنەرایەتی بكرێن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار