سەرەکی

نمایش شانۆی «ئیمپراتۆریەتی هایاس» لە هەولێر بۆ ڕۆژی دووەم نمایش کرا
شانۆگەریی «ئیمپراتۆریەتی هایاس» لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە هەولێر بۆ ڕۆژی دووەم نمایش کرا.
شانۆگەریی «ئیمپراتۆریەتی هایاس» لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە هەولێر بۆ ڕۆژی دووەم نمایش کرا. نمایشەکە بە ڕێکخستنی بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر ئەنجامدرا.
شانۆگەرییەکە لە نووسینی دکتۆر محەمەد عەلی عوزێری و دەرهێنانی دکتۆر ژیلان تاهیرە. لەم شانۆگەرییەدا، کاوە حەسەن ڕۆڵی جومعە شێت و عەبدولقادر برێخ ڕۆڵی مام حەمەیان گێڕا.
نمایشەکە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی پەیوەست بە مێژووی شاری هەولێر و لایەنە کولتوورییەکانی ئەو شارەی خستەڕوو.
سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'