PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار ١٥ ساڵ لە ١ی تشرینی دووەمەوە قەدەغە دەکرێت
ڕێنماییە نوێیەکە منداڵانی خوار ١٥ ساڵ لە کردنەوەی هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکات و کۆتوبەند دەخاتە سەر تەمەنەکانی نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵ.

بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار ١٥ ساڵ لە ١ی تشرینی دووەمەوە قەدەغە دەکرێت

ڕێنماییە نوێیەکە منداڵانی خوار ١٥ ساڵ لە کردنەوەی هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکات و کۆتوبەند دەخاتە سەر تەمەنەکانی نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵ.

"ڕێنمایی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جیاکراوە بۆ منداڵان لەلایەن دابینکەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پشکنینی تەمەن" کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئاسایشی سایبەرییەوە ئامادەکراوە و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، لە ١ی تشرینی دووەمەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی ڕێنماییەکە، تۆمارکردنی هەژماری نوێ لە لایەن منداڵانی خوار 15 ساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قەدەغە دەکرێت.

پشکنینی تەمەن بۆ هەژمارەکانی ئێستای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢٧ تەواو بكرێت. پشکنینەکە لە ڕێگەی بەستنەوە بە سیستەمی ئەی-دەوڵەت (e-Devlet) دەکرێت و تەنیا زانیاری ئەوە بەش دەکرێت کە ئایا بەکارهێنەرەکە تەمەنی ١٥ بۆ ١٨ ساڵی تێپەڕاندووە یاخود نا. ئەو هەژمارانەی کە دیاری دەکرێن تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە، دوای ئاگادارکردنەوە دادەخرێن؛ ئەگەر تانەیان لێ نەدرێت زانیارییەکانیان دەسڕدرێنەوە، ئەگەر تانەشیان لێ بدرێت تا یەکلاکردنەوەیان زانیارییەکان دەپارێزرێن.

بۆ بەکارهێنەرانی تەمەن ١٥ تا ١٧ ساڵ، هەژمارەکان بە شێوەیەکی خۆکارانە تایبەت (پڕایڤێت) دەبن. تایبەتمەندییەکانی نامەناردن ڕادەگیرێن، پەخشی ڕاستەوخۆ و هاوکاتکردنی ناوەکان قەدەغە دەکرێن. وەهاش ئامرازی کۆنتڕۆڵی دایکوباوک بە زمانی تورکی پێشکەش دەکرێت کە تێیدا دایکوباوک و سەرپەرشتیاران دەتوانن چاودێری کاتی بەکارهێنانی شاشە، خەرجییەکان و ڕێکخستنەکانی هەژمارەکە بکەن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار