PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

١٤ سیاسەتمەداری کورد لە ئەندامانی «هەڤبەند» ڕەوانەی دادگا کران
ئەو ١٤ سیاسەتمەدارە کوردەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەند ئامەد دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کران.

١٤ سیاسەتمەداری کورد لە ئەندامانی «هەڤبەند» ڕەوانەی دادگا کران

ئەو ١٤ سیاسەتمەدارە کوردەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەند ئامەد دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کران.

لەو ئۆپەراسیۆنانەی بە ناوەندی ئامەد و لە شەش شاری تورکیا (ئامەد، ڕحا، ئێلح، ئیدر، ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ) دژی بەڕێوەبەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان (هەڤبەند) ئەنجام دران، ١٤ سیاسەتمەداری کورد دەستبەسەر کران.

لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە)، حەسەن داغتەکین جێگری سەرۆکی گشتی پەسەکە و فواد ئۆنەن نوێنەری پێلکوردیش هەن.

ئەو ١٠ کەسەی لە ئامەد دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، ڕەوانەی دادگای ئامەد کران. لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لە بۆزیەل و داغتەکین لە ئەنقەرە بەردەوامە، ئەو دوو کەسەش کە لە ئیدر دەستبەسەر کرابوون، ڕووبەڕووی ڕێکارەکانی داواکاری گشتی بوونەتەوە.

سەرچاوە: Amida Haber

هەواڵی پەیوەندیدار