PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

١٣ بارۆ ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر ئۆپەراسیۆنی "هەڤبەندی" بڵاوکردەوە
دژی ئۆپەراسیۆنەکەی ئامەد و ئێزمیر، ١٣ بارۆ دەستوەردان لە مافی بەرگری و سیاستەی دیموکراتیکیان شەرمەزار کرد.

١٣ بارۆ ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر ئۆپەراسیۆنی "هەڤبەندی" بڵاوکردەوە

دژی ئۆپەراسیۆنەکەی ئامەد و ئێزمیر، ١٣ بارۆ دەستوەردان لە مافی بەرگری و سیاستەی دیموکراتیکیان شەرمەزار کرد.

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا، لە ئامەد، ڕحا، ئێلح، ئیدر، ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ، دوای کۆبوونەوەی پارتی و بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد بە ناوی "هەڤبەندی"، ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر بەڕێوەبەرانی پارتییەکان و سیاسییەکان ئەنجامدرا. موستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٠ کەس دەستبەسەر کراون.

بارۆکانی ئاگری، ئێلح، چەولیگ، بەدلیس، دێرسیم، ئامەد، جۆلەمێرگ، ئیدر، موش، ڕحا، سێرت، شرنەخ و وان، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بە ناونیشانی "دەستوەردان لە مافی بەرگری، سیاسەتی دیموکراتیک و ئازادیی ڕۆژنامەگەری قبوڵ ناکەین" بڵاوکردەوە و ڕەخنەیان لە هەڵکوتانە سەر سیاسییەکان لە ئامەد و پارێزەرانی کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ (ÇHD) لە ئێزمیر گرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەیەکی زۆر لە سیاسییەکان و پارێزەر حەسەن داغتەکین بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتیی دەوڵەت و سەروەریی خاکی وڵات" بەپێی ماددەی ٣٠٢ی یاسای سزادانی تورکیا دەستبەسەر کراون. هەروەها دیاریکردنی مافی دیداری دەستبەسەرکراوان لەگەڵ پارێزەرەکانیان بۆ ٢٤ کاتژمێر، نیگەرانیی یاسایی جدیی دروستکردووە.

بارۆکان جەختیان لەوە کردەوە، لە دەوڵەتێکی یاسایی دیموکراتیکدا دەربڕینی بیروڕای سیاسی، کۆبوونەوەی پارتییەکان و پێكهێنانی هاوپەیمانی، مافێکی دەستوورییە و تاوانبارکردنی ئەم جۆرە چالاکییانە قبوڵکراو نیست.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار