PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

گرووپی میدیایی رووداو دوو خەڵاتی لە کان بەدەستهێنا
بەرنامەی "هێشتا ماوە"ی رووداو، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میدیای کان خەڵاتی "داهاتووی حزبوڵڵا"ی وەرگرت و ئەڵقەی "کۆتایی میزۆپۆتامیا"ش بووە فیناڵیست.

گرووپی میدیایی رووداو دوو خەڵاتی لە کان بەدەستهێنا

بەرنامەی "هێشتا ماوە"ی رووداو، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میدیای کان خەڵاتی "داهاتووی حزبوڵڵا"ی وەرگرت و ئەڵقەی "کۆتایی میزۆپۆتامیا"ش بووە فیناڵیست.

تۆماس جێفەرسۆن لە نامەیەکیدا لە ساڵی ١٧٨٧دا نووسیبووی: "ئەگەر بڕیار بێت لە نێوان حکومەتێکی بێ ڕۆژنامە یان ڕۆژنامەیەکی بێ حکومەتدا یەکێکیان هەڵبژێرم، بە بێ دوودڵی دووەمیان هەڵدەبژێرم". جێفەرسۆن و ئامادەکارانی دەستووری ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئازادیی ڕۆژنامەگەری وەک مافێک، کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و دادپەروەرە.

لە ناوچەکانی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقدا، کارمەندانی میدیا ڕووبەڕووی گوشاری سیاسی، هەڕەشە، ئاستەنگ لەبەردەم دەستگەیشتن بە زانیاری و هێڵی سووری دەستکرد دەبنەوە. لە ژینگەیەکی وەهادا، گێڕانەوەی چیرۆکە ڕاستەقینەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە کارێکی قورس دادەنرێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ١٧یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میدیا و تەلەڤزیۆنی کان لە فەرەنسا، دوو ئەڵقەی بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی "هێشتا ماوە"ی گرووپی میدیایی رووداو کە لەلایەن هێڤیدار ئەحمەدەوە پێشکەش دەکرێت، خەڵاتی نێودەوڵەتییان پێبەخشرا. ئەڵقەی "داهاتووی حزبوڵڵا" لە بوارەکانی ڕۆژەڤدا خەڵاتی دۆلفین ترۆفی بردەوە، و ئەڵقەی "کۆتایی میزۆپۆتامیا"ش کە لەسەر وشکەساڵی و قەیرانی ژینگە بوو، بووە فیناڵیست.

ئەلێکساندەر کامێل، بەڕێوەبەری خەڵاتەکانی میدیا و تەلەڤزیۆنی کان، لە هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی رووداودا ستایشی ئاستی بەرزی کارەکان و مامەڵەی پیشەییانەی لەگەڵ بابەتە هەستیارەکاندا کرد. ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرهەمەکان لەلایەن نزیکەی ١٠٠ ئەندامی داوەرەوه هەڵسەنگێندراون و هاوسەنگ، بێلایەن و لە ئاستێکدان کە دەتوانن کێبڕکێ لەگەڵ گەورەترین کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنی جیهاندا بکه ن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار