سەرەکی

پاش دیوالی، پیسبوونی هەوا لە نیودێلهی گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار
لە نیودێلهی پاش ئاهەنگەکانی دیوالی، پێوەری کوالێتی هەوا بۆ ٤٠٣ بەرزبووەوە و گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار.
لە پایتەختی هیندستان، نیودێلهی، پاش ئەوەی لە ٨ی تشرینی دووەمدا فێستیڤاڵی دیوالی (جەژنی ڕووناکی) بەڕێوەچوو، کوالێتی هەوا گەیشتە ئاستی "مەترسیدار". دانیشتووانی شارەکە بە چینێکی ئەستووری دووکەڵ و کەمبوونەوەی مەودای بینین لە خەو هەستان.
بەپێی داتاکانی دەستەی ناوەندیی کۆنترۆڵکردنی پیسبوونی هەوا (CPCB) کە سەر بە حکومەتە، تێکڕای پێوەری کوالێتی هەوا لە دێلهی لە ئاستی "زۆر خراپ" کە ڕۆژێک پێشتر ٣٥٠ بوو، بۆ ٤٠٣ بەرزبووەوە. ئەم ژمارەیە لە پۆلێنکردنی پیسبوونی هەوادا بە "مەترسیدار" دادەنرێت.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی دیوالیدا، بووەتە هۆی زیاتر بوونی پیسبوونی هەوا.
سەرچاوە: Kurdistan24