PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

حکوومەتی هۆڵەندا مانگانە ١٥٠ یۆرۆ دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی پەنابەران لە ماڵەکانیاندا جێگیر دەکەن
بەهۆی پڕبوونی کەمپەکان و نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، هۆڵەندا بڕیاری داوە مانگانە ١٥٠ یۆرۆ وەک هاندان بداتە ئەو هاووڵاتییانەی ژووری بەتاڵی ماڵەکانیان بۆ پەنابەران دەکەنەوە.

لەگەڵ گەیشتنی ڕێژەی پڕبوونی کەمپەکان بە لووتکە و نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، حکوومەتی هۆڵەندا داوای لە هاووڵاتییان کردووە ژوورە بەتاڵەکانیان بۆ پەنابەران بکەنەوە. حکوومەت بۆ هەر پەنابەرێک کە لە ماڵێکدا جێگیر بکرێت، مانگانە ١٥٠ یۆرۆ وەک هاندان دەداتە خاوەن ماڵەکە.

لە سیستەمی ئێستادا، بۆ هەر پەنابەرێک کە لە کەمپدا دەمێنێتەوە، هەفتانە ١٥ یۆرۆ بۆ پێداویستی کەسی و ٦٠ یۆرۆ بۆ تێچووی خواردن تەرخان دەکرێت، بەڵام ئەو پەنابەرەی لە ماڵێکدا (بۆ نموونە لای کەسێکی نزیکی) جێگیر دەبێت، مانگانە ٣٦٠ یۆرۆ وەک پارەی گیرفان وەردەگرێت. ئەم هەڵمەتە نوێیە ئامانجی ئەوەیە ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان وەرگرتووە یان منداڵانی بێ سەرپەرشتی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، لەو ماڵانەدا جێگیر بکرێن کە ژووری بەتاڵ یان خانووی سەربەخۆیان هەیە.

بەرامبەر بەم قەیرانە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە ئایینییەکانیش دەستیان بە جووڵە کردووە. کڵێساکانی هۆڵەندا ڕایانگەیاندووە، ئەو پەنابەرانەی مۆڵەتی مانەوەیان وەرگرتووە بەڵام مەترسی ئەوەیان لەسەرە لە شەقامەکان بمێننەوە، لە ناو دامەزراوەکانی خۆیاندا جێگیریان دەکەن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار