PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

هۆشیار زێباری: کۆکردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی عێراق نییە، بەڵکو بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی.

هۆشیار زێباری: کۆکردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی عێراق نییە، بەڵکو بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە کۆنفرانسی دەسپێشخەری عێراق کە لە پەیمانگای چاتام هاوس لە لەندەن بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە کۆکردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا چیتر تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی عێراق نییە، بەڵکو ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

زێباری جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەر بەشێکی دیکە بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە زیانی بەرکەوتووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشانە. حکومەتی عێراق لەژێر فشاری کۆشکی سپیدا، هەوڵ دەدات چەکی ئەو گرووپانە کۆبکاتەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە نزیک لە ئێران ناویان دەبەن.

زێباری سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا وتی: "بە ڕای من هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا یان واشنتۆن بەرامبەر بە عێراق یان پێگەی فیدراڵی کورد لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا ڕووی نەداوە". هەروەها جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کردەوە و وتی: "ئێمە هێشتا دۆستی ئەمریکاین، هێشتا هاوپەیمانین. ئەمە بە ئاشکرا دەڵێین. بیشارینەوە، بە ڕاشکاوی باسی دەکەین".

زێباری ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦ لە عێراق دەکشێنەوە، بەڵام ڕێککەوتنە ئەمنییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هێشتا لە کاردان. ئەوەشی خستەڕوو کە لە سەردەمی حکومەتی نوێدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمایەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت و پارتیش پێگەی خۆی لە حکومەت و پەرلەمانی نوێدا پاراستووە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار