PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەکنەلۆژیا
تەکنەلۆژیا

ئەیچ ئێس بی سی بەهۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە سەدان کارمەند لە بەشی بەڕێوەبردنی سەرمایە لە بەریتانیا دەردەکات
لە چوارچێوەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرددا، بانکى ئەیچ ئێس بی سی پلانی هەیە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی بەشی بەڕێوەبردنی سەرمایە لە بەریتانیا دەربکات.

ئەیچ ئێس بی سی بەهۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە سەدان کارمەند لە بەشی بەڕێوەبردنی سەرمایە لە بەریتانیا دەردەکات

لە چوارچێوەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرددا، بانکى ئەیچ ئێس بی سی پلانی هەیە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی بەشی بەڕێوەبردنی سەرمایە لە بەریتانیا دەربکات.

بانکی جیهانیی ئەیچ ئێس بی سی (HSBC) لە چوارچێوەی ستراتیژیی زیادکردنی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە خزمەتگوزارییە داراییەکاندا، خۆی بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی بەشی بەڕێوەبردنی سەرمایە لە بەریتانیا ئامادە دەکات. بانکەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی کار بۆ سەدان کارمەند.

وتەبێژی ئەیچ ئێس بی سی لە ٧ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند: "ئێستا لە قۆناغی راوێژکاری و پێداچوونەوەداین بە مەبەستی کەمکردنەوەی هەلی کار." ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامەی دارایی بەریتانی 'فاینانشاڵ تايمز' دەنگۆی "شۆڕشی ژیریی دەستکرد"ی لە ناو بانکەکەدا بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فاینانشاڵ تایمز کە پ پشتی بە سەرچاوەکانی ناو بانکەکە بەستووە، نزیکەی ٥٠٪ی پلە باڵاکانی بەڕێوەبردن لە بەشی بەڕێوەبردنی سەرمایە بە تەواوی لادەبرێن. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ڕاوێژکارە داراییەکان بە ڕێژەی ٧٠٪ کەم بکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی ئەیچ ئێس بی سی ئاماری فەرمی لەسەر ژمارەی ئەو کەسانەی دەردەکرێن بڵاونەکردووەتەوە.

جۆرج ئێلهێدێری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەیچ ئێس بی سی جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد خزمەتگوزارییە بانکییەکان خێراتر دەکات و کاریگەری لەسەر هەلی کارەکانی ئێستا دەبێت، بە شێوەیەک کە پێناسەی هەندێک کار دەگۆڕێت و ڕۆڵی نوێ دێتە ئاراوە. وتەبێژی بانکەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەیچ ئێس بی سی بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لە ژێرخانی دیجیتاڵیدا بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری نوێتر و کەمخەرجیتر بۆ بەشداربووانی لە بەریتانیا و سەرانسەری جیهاندا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار