
خوشکی مارگرێت باسی ژیان و خەباتی پێشمەرگایەتیی ئەو دەکات
یەکەم ژنە پێشمەرگە
ناشڤیل، تێنسی — رۆزا جۆرج دەربارەی ژیان و خەباتی خوشکەکەی مارگرێت جۆرج ئاخڤی و بیرەوەرییەکانی لەگەڵ ئەو بۆ دەنگی ئەمریکا بڵاو کردەوە.
مارگرێت یەکەم ژنە پێشمەرگە بوو. ئەو مەسیحییەک بوو لە ناوچەی بەرواری باڵا و دانیشتووی گوندی دورێ بوو، کە نزیکە لە ناحیەی کانی ماسێ.
رۆزا کە کچی جۆرجی دورێی سەرووە و خوشکە بچووکی یەکەم پێشمەرگەی ژن بوو لە شۆڕشی ئەیلوولدا، باسی خوشکە پێشمەرگەکەی دەکات و هەندێک زانیاری دەربارەی ژیانی ئەو ئاشکرا دەکات.
مارگرێت جۆرج یەکەم پێشمەرگەی ژن لە ساڵانی ١٩٦٠کاندا لە باشووری کوردستان رۆزا دەڵێت، مارگرێت کچێکی گەنج و جوان بوو، پێشمەرگەیەکی چالاک بوو، هەمیشە لەگەڵ باوکی لە ناوچەکانی وەک بلێ، بارزان، قمری لە بەرواری باڵا لە ناو شۆڕشدا بوو و بەشداری لە چەندین شەڕ و پێدادان کرد دژی هێزەکانی ڕژێمی عێراقی ئەو سەردەمە.
رۆزا گوتی، مارگرێت تا پۆلی ٤ی سەرەتایی خوێندبوو، بەڵام ئەو زۆر زیرەک و هۆشیار بوو، حەزی لە شیعر، گۆرانی و هونەر دەکرد.
رۆزا دەڵێت، خوشکەکەی مارگرێت لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠کاندا پەیوەندی بە شۆڕشی کوردییەوە کرد. مارگرێت لە ساڵی ١٩٦٩دا لە بارودۆخێکدا کە تا ئێستاش ڕوون نییە، گیانی لەدەستدا. ئەو لە گوندی قمری گیانی لەدەستدا.