سیاسەت

وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا: قەیرانی سوتەمەنی نییە
حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، سەبارەت بە کاریگەریی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دابینکردنی سوتەمەنی، هیچ قەیرانێک لە ئارادا نییە.
وتەبێژی حکومەت مۆد برێژۆن، لە بەرنامەیەکی کەناڵی 'فرانس ٢'دا ئاماژەی بەوە کرد، سەرباری ئەو ئاستەنگانەی شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ زنجیرەکانی دابینکردن دروستیان کردووە، هیچ مەترسییەکی کەمیی سوتەمەنی لە فەرەنسادا نییە.
برێژۆن گوتی، بەتایبەتی لە سەدا ١٠ی وێستگەکانی سەربە کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز کێشە لە دابینکردنی لانیکەم یەک جۆری سوتەمەنیدا هەیە، بەڵام لە سەدا ٩٠یاندا هیچ کێشەیەکی دابینکردن نییە.
حکومەتی فەرەنسا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی سوتەمەنی، ڕێکارەکانی وەک کەمکردنەوەی ڕێژەی قازانجی کۆمپانیاکانی نەوت و پێ