
هێزە دەریاییەکانی ئێران: دوو نەوتیەکێش لە تەنگەی هورمز خۆیان کێشا بە میندا
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە دوو نەوتیەکێش خۆیان کێشاوە بە مینی دەریاییدا و ئاگریان تێبەربووە.
هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە لە کاتەکانی شەودا لە باشووری تەنگەی هورمز، دوو نەوتیەکێش خۆیان کێشاوە بە مینی دەریاییدا و ئاگریان تێبەربووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو کە نەوتیەکێشەکان سیستەمی ڕێنمایی و ناسینەوەی خۆکاریان کوژاندۆتەوە و هەوڵیان داوە بە دزییەوە لە ڕێگەیەکی ڕێگەنەدراوەوە تێپەڕبن.
تێبینی کراوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو نەوتیەکێشانەی خۆیان کێشاوە بە مینەکەدا، ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە و دواتر بە گوێرەی ئاگادارییەکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران، گەڕاونەتەوە بەرەو کەنداوی فارس.
ئێران لە ١٢ی تەمووزدا دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا لە ٨ی تەمووزدا، دووبارە تەنگەی هورمزی داخستبووەوە. دەسەڵاتدارانی تاران ئاگادارییان دابوو کە ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە لە دەرەوەی ڕێگەی دیاریکراو و بێ مۆڵەت تێپەڕدەبن.
سەرچاوە: Kurdistan24