PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

لەکەناراوەکانی گەرووی هورمز هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتکێش
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند کە مووشەکێکی نەناسراو بەر کەشتییەکی نەوتکێش کەوتووە لەکەناراوەکانی عومان و ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە.

دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، مووشەکێکی سەرچاوە نەزانراو بەر کەشتییەکی نەوتکێش کەوتووە لە دووری نزیکەی ٨ میلی دەریایی لە کەناوڕەکانی شاری خەسەب لە عومان و بەهۆیەوە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون نەبووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە تەقینەوە لە دەوروبەری دوورگەی قشم ڕوویانداوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی بانگەشەی ئەوەی کرد کە مووشەکێکی ئەمریکی بەر ناوچەیەکی دەرەوەی دوورگەکە کەوتووە؛ لە بەرامبەردا ئاژانسی هەواڵی فارس ئاماژەی بەوە کرد کە دەنگی تەقینەوەکە بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (پەهپاد) بووە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە لە ئاسمانی دوورگەکەدا.

ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ڕێکارە توندەکانی تاران بۆ سەر هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا بەردەوامن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار