PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

حوسییەکان هەلیکۆپتەرێکی ئاپاچیی سعودییەیان لە نزیک نەجران خستە خوارەوە
یحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند کە هەلیکۆپتەرەکە لە کاتی هێرشکردنە سەر سەنگەرەکانی حوسییەکان لە ناوچەی سنووری خراوەتە خوارەوە.

حوسییەکان ڕایانگەیاند کە لە نزیک شارۆچکەی نەجران لە باشووری یەمەن، هەلیکۆپتەرێکی جۆری ئاپاچیی سعودییەیان خستۆتە خوارەوە.

یحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ئاشکرای کرد کە هێزە چەکدارەکانیان بە چەکێکی گونجاو ئەو هەلیکۆپتەرەیان خستۆتە خوارەوە کە هێرشی دەکردە سەر سەنگەرەکانی حوسییەکان لە ناوچەی سنووری.

عەرەبستانی سعودییە هێشتا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار