PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

حوسییەکان ٧ خاڵیان لە سعودیە کردە ئامانج
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە سعودیە ئەنجامدا.

حوسییەکان ٧ خاڵیان لە سعودیە کردە ئامانج

هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە سعودیە ئەنجامدا.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ڕۆژی شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان بە موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتیان لە خاکی سعودیە ئەنجامداوە.

لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا فڕۆکەخانەی خالید لە ڕیاز لە دوو قۆناغدا کرایە ئامانج و بە وردی پێکرا. لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە یەنبو، لە ئۆپەراسیۆنی سێیەمدا پاڵاوگەی ڕابیغ، و لە چوارەمیشیاندا وێستگەکانی پاڵپێوەنانی نەوت و بۆریی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا لەناوبران.

پێنجەمین ئۆپەراسیۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی فەهد لە دەمام، شەشەمینیان فڕۆکەخانەی نەجران و حەوتەمینیان بنکەی ئاسمانی خەمیس موشەیتی کردە ئامانج؛ بەهۆی ئەم هێرشانەوە ڕاگەیەندرا کە گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون.

وتەبێژ سەریع ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە وەڵامێک بوون بۆ هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر یەمەن، و ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سعودیە ١٠٠ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن، کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون. هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە لەوکاتەوەی سعودیە گرژییەکانی دژی یەمەن دەستپێکردووە، بە کۆی گشتی ٣١٢٣ هێرشی ئاسمانی و موشەکی ئەنجامدراوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار