PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

حوسییەکان ڕایانگەیاند کە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەئامانجیان گرتووە لە ڕیاز و ئارامکۆ
وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان یەحیا سەریع بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکانیان بۆ سەر ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە و دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە یەنبو بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون.

حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن ڕایانگەیاند کە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (تەیرانی ئەبابیل) "ئامانجێکی هەستیار"یان لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئارامکۆیان لە ناوچەی یەنبو بەئامانج گرتووە. یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، ئەم ڕاگەیەندراوەی لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاوکردەوە.

سەریع ئاماژەی بەوەدا کە گەمارۆ و هێرشەکانی عەرەبستانی سعودیە بۆ سەر یەمەن بەردەوامن و ڕایگەیاند کە جگه لە ١٠١٨ هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەکانی F-15 و تایفۆن لە بنکەکانی تائیفەوە، هێرشی مووشەکیش لە نەجران و جازانەوە ئەنجامدراون. هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوای ئەم ئۆپەراسیۆنانە، ئامانجەکانیان لە ڕیاز و یەنبو "بە سەرکەوتوویی پێکێنراون".

عەرەبستانی سعودیە هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەم بانگەشانەی حوسییەکان بڵاونەکردووەتەوە. لە چوارچێوەی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوسییەکانی سەر بە ئێران کە لە مانگی تەمووزەوە زیادیان کردووە، گرووپی حوسییەکان جار بە جار ڕایدەگەیەنن کە هێرشی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەنە سەر عەرەبستانی سعودیە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار